30 ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی یەکەم ئامێری پلەیستەیشن تێدەپەڕێت

بەر لە 30 ساڵ، بۆیەکەم جار ئامێری یاریکردنی پلەیستەیسن لەلایەن کۆمپانیای سۆنییوە خرایە بازاڕەوە، ئەم  هەنگاوە بووە یەکێک لە گرنگترین گۆرانکارییەکان و  لە بواری یاری ئەلکترۆنی و کۆمپانیاکەی کردە پێشەنگ لە جیهاندا.

سۆنی سەرەتا ئامانجی ئەوەبوو یەک ملیۆن دانە لەم ئامێری یاریکردنە بفرۆشێت بەڵام لە کۆتایدا 102 ملیۆن دانەی لە جیهاندا  لێ فرۆشت. ئێستاش دوای 30 ساڵ کۆمپانیاکە یادی دروستکردنی پلەیستەیشن دەکاتەوە و وەک ئامرازێکی گرنگ کە توانی یاریکردن لە پرۆسەی کاتبەسەربردنی منداڵانەوە بگۆڕێت بۆ ئارەزووەیەک کە هەموو تەمەنە جیاوازەکان یاری پێبکەن.