سام ئەڵتمانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆپن ئەی ئای خاوەنی چات جی پی تی لە لوتکەیەکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا رایگەیاند، جاتبۆتی زیرەکی چات جی پی تی، ئێستا زیاتر لە 300 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە و لە یەک رۆژدا زیاتر لە یەک ملیار مەسج بۆ چاتبۆتەکە دەنێرن.
کۆمپانیاکە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا رایگەیاند، بەکارهێنەرانی چالای هەفتانەی چات جی پی تی، 200 ملیۆنی تێپەڕاندووە و تەنیا دوای چەند مانگێک، 100 ملیۆنی دیکەی بۆ ژمارەی بەکارهێنەرەکانی زیادکردووە.
کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای لەدوای بڵاوکردنەوەی چات جی پی تییەوە لەساڵی 2022، چەندین تایبەتمەندی و توانای دیکەی بۆ چاتبۆتەکەی زیادکردووە، ئەمەش وایکردووە ژمارەی بەکارهێنەرانی بەردەوام لە زیادبووندابێت.