گوگڵ نوێترین ئامرازی ژیریی دەستکردی بە ناوی Veo تایبەت بە دروستکردنی ڤیدیۆ خستە بازارەوە. ڤیۆ تایبەتە بە دروستکردنی ڤیدۆ، کە لە رێگەی دەقی نوسراو یاخود پێدانی وێنە، دەتوانێت ڤیدۆی سینەمای جیاواز بە کوالێتی بەرزی 1080 پێکسڵ دروستبکات. ئەمەش رێگە بە بزنسەکان و بەرهەمهێنەرن دەدات دروستکردنی ڤیدیۆ بۆ بەکاریبهێنن.
خستنە بازاری ڤیۆ دوای راگەیاندنی لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا دێت، کە دوای سێ مانگ لە نمایشکردنی ئامرازە رکابەرەکەی سۆرای ئۆپن ئەی ئای بوو، کە تاوەکو ئێستا بۆ بەکارهێنەران بڵاونەکراوەتەوە.
جگە لەوەش، ئامرازێکی ژیریی دەستکردی دیکەی گوگڵ بە ناوی Imagen 3 کە تایبەتە بە دوستکردنی وێنە لە رێگەی تێکستەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە بۆ هەموو بەکارهێنەرانی گوگڵ کڵاود بەردەست دەبێت. کە تییدا بەکارهێنەران، دەستیان بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی دەگات لەوانە، دەستکاریکردنی وێنە لەسەر بنەمای پێدانی تێبینی لە رێگەی تێکسەتەوە، توانای تێکەڵکردنی وێنە و لۆگۆی تایبەت یاخود ستایلێکی تایبەت بەخۆت.
کۆمپانیای گوگڵ، بۆ رێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی هەردوو ئەمرازی Veo و Imagen 3، رێکاری تایبەتی بۆ رێگریکردن لە ناوەڕۆکی زیانبەخش و پاراستنی مافی خاوەندارێتی بۆ ئامرازەکان جێگیرکردووە و سەرجەم بەرهەمەکان پەنجەمۆری تایبەتی دیجیتاڵیان لەسەردەبێت بۆ ناسینەوەیان کە لەلایەن ژیریی دەستکردوە دروستکراون، بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکان و بڵاونەکردنەووەی زانیاری هەڵە.