گوتەبێژى دەستەى ژینگە: هەر خاوەن پرۆژەیەک پابەند نەبێت بە مەرجەکانى دەستەکە مۆڵەتی بۆ نوێ ناکرێتەوە

test
پرۆژەیەکى نیشتەجێبوون لەشارى سلێمانى. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان مەرج بۆ هۆتێل و مۆتێل و شوێنە گشتییەکان دادەنێت کە کۆتا نهۆمی باڵەخانەکانیان بۆ وزەی خۆر بەکاربهێنن، گوتەبێژى دەستەکە دەڵێت "سەرپێچیکار مۆڵەتی بۆ نوێ ناکرێتەوە".

عەبدولڕەزاق خەیلانی، گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانیکدا بە کەناڵ8ـى راگەیاند، " مەرجە لەسەر خاوەنی هەر پرۆژەیەک، کە کار بەرێنماییە نوێیەکانی دەستەی ژینگە بکەن بەپێچەوانەوە مۆڵەتەکانیان نوێ ناکرێتەوە".

گوتیشی، " پێویستە لەسەر خاوەنی هەر باڵەخانەیەک یاخود پرۆژەیەکی گشتی، کە کۆتا نهۆمی باڵەخانەکە دابینبکات بۆ وزەی خۆر تاوەکو بیکاتە سەرچاوەی بەدەستهێنانی وزە بۆ کارەکانی پرۆژەکەی لەگەڵ چەندین رێنمایی دیکەی ژینگەیی".

ئەم هەوڵەی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە کاتێکدایە وڵاتانی جیهان هەنگاوی گرنگ و گەورە دەنێن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گۆڕانکارییەکانی ژینگە و کەمکردنەوەی ئەو زیانانەی بەر ژینگە کەوتووە و بووەتەهۆی زیادبوونی رووداوە سروشتییەکانی وەک گڕگرتنی دارستانەکان، لافاو، وشکەساڵی و دواکەوتنی وەرزی بارانبارین.

loading....