6.7 ملیۆن داواکاری پێشوەختە بۆ کڕینی مۆبایلی هواوی مەیت 70 تۆمارکراوە

test

لەدوای راگەیاندنی زنجیرەی مۆبایلی هواوی مەیت 70،  لە چەند هەفتەی رابردووەدا،  ژمارەی داواکاریی پیشوەختە بۆ دەستکەوتنی مۆبایلەکە زیاتر لە 6.7 ملیۆنی تێپەراندووە.

هی هانگ، بەرێوبەری جێبەجێکاری کریاران، لە کۆمپانیای هواوی رایگەیاندووە، خواستێکی زۆر لەسەر زنجیرەی مۆبایلی مەیت 70 هەیە و ژمارەی ئەو کەسانەی داواکاری پێشوەختەیان تۆمارکردوە  6.7 ملیۆنی تێپەراندووە،  ئەمەش بەو مانایە دێت کە تیمی دروستکەران  پێویستە کاری زیاتربکەن بۆ دابینیکردنی ئەم خواستە زۆرە.

کۆمپانیای هواوی چینی رۆژی 26ی تشرینی یەکەمی 2024، زنجیرەی مۆبایلی مەیت 70ی بە سیستمی کارپێکەری تایبەت بە خۆی بە ناوی هارمۆنی ئۆ ئێس نمایشکرد، کۆمپانیاکە بە بەهێزترین مۆبایلی مەیت ناویدەبات کە تاوەکو ئێستا دروستیکردبێت.

زنجیرەی مۆبایلی مەیت 70، پرۆسێسەرێکی بەهێزتری لەسەر جێگیرکراوە و لەسەر سیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس نێکست کاردەکات، ئەمەش وایکردوە کارایی مۆبایلەکە بە رێژەی ٪40 بەرزببێتەوە بەراورد بە مۆدێلەکانی پێشخۆی.