ئۆپن ئەی ئای چات جی پی تی پڕۆی بڵاوکردەوە

test

کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای خاوەنی چات جی پی تی، لە رۆژی 5ی کانوونی یەکەمەوە و بۆ ماوەی 12 رۆژ، دەستدەکات بە بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک بەرهەمی نوێی ژیریی دەستکرد.

یەکەم بەرهەم کە بڵاویکردەوە، وەشانێکی نوێی چات جی بی تی یە،  بە ناوی ( چات جی پی تی پڕۆ) کە دەتوانرێت لە بواری ئەندازیاری و لێکۆڵنەوەی زانستی بەکاربهێنرێت. بەکارهێنە بۆ بەشداریکردن پێویستە مانگانە بری 200 دۆلار بدات.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ بەشداریکردن لە (چات جی پی تی پرۆ) راستەوخۆ دەستت دەگات بە ئامرازە پێشکەوتووەکانی کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای، وەک (مۆدێلی ئۆو وەن، ئۆ وەن مینی، چات جی پی تی فۆر ئۆو و ئامرازی یاریدەدەری دەنگی پێشکەوتووە).

ئۆپن ئەی ئای، لە ماوەی ئەو 12 رۆژەدا، هەموو رۆژێک بەرهەمێکی نوێ رادەگەیەنێت، بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، یەکێک لەو بەرهەمانەی کۆمپانیاکە دەیخاتە بەردەستی بەکارهێنەران، ئامڕازی بەرهەمهێنەری ڤیدیۆیی سۆرایە.