فۆرمولا "1" ... گۆرانکارییەکانی وەرزی 2025 ئاشکرا بوو

وەرزی 2024ـی فۆرمولا وەن پڕ سوپرایز بوو، کاتێک هەندێک لە شۆفێرەکان چانسی ئەوەیان هەبوو بۆ یەکەمجار لە کاروانی وەرزشی خۆیان بردنەوە بەدەستبهێنن، یان بەلایەنی کەمەوە ئەوانەی ماوەیەک دوورکەوتبوونەوە توانیان دووبارە رێگەی بردنەوە بدۆزنەوە.
ئەم وەرزە واتە 2024، ماکس ڤێرشتاپن، شۆفێری رێدبوڵ توانی ناسناوی پاڵەوانی فۆرمولا وەن بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک بەدەستبهێنێت.
بۆ وەرزی 2025ـیش چاوەڕێ دەکرێت دوبارە کێبڕکێیەکی بەهێز رووبدات لەنێوان تیمەکان و شۆفێرەکان، چەندین گۆڕانکاریش کراوە، بۆیە بۆ وەرزی 2025 تیمەکان و شۆفێرەکانیان بەم شێوەیە دەبن ...
- تیمی رێدبوڵ – ماکس ڤێرشتاپن و سێرخیۆ پێرێز
- تیمی فێراری – چارلز لێکلێر و لیویس هامیڵتۆن
- تیمی ماکلارێن – لاندۆ نۆریس و ئۆسکار پیاستری
- تیمی مێرسیدس – جۆرج رەسڵ و کیمی ئەنتۆنێلی
- تیمی ئەستۆن مارتن – فێرناندۆ ئەلۆنسۆ و لانس سترۆڵ
- تیمی هاس – ئۆلیڤیەر بێرمان و ئێستابن ئۆکۆن
- تیمی ئاڵپین – پیێر گاسلی و جاک دوهان
- تیمی ویڵیامز – کارلۆز ساینز و ئالێکس ئالبۆن
- کیک ساوبەر – نیکۆ هۆڵنکبێرگ و گابریێل بۆرتۆلێتۆ
- تیمی ئاڕ بی – یوکی سونۆدا

ئەوەی دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، چوونی لیویس هامیڵتۆنی بەریتانی بوو بۆ تیمی فێراری، کە لە دوای 12 ساڵ، گەشتەکەی لەگەڵ تیمی مێرسیدس کۆتاییهات.
هامیڵتۆن یەکێکە لە باشترین شۆفێرەکانی بوارەکە و هاوشانی مایکڵ شوماخەری ئەڵمانی خاوەنی هەشت ناسناوی بواری فۆرمولا وەنە.
هاوکات فیدراسیۆنی خێرایی مۆتۆرسپۆت (FIA)، رایگەیاند کە بۆ وەرزی نوێش هەر 24 پێشبڕکێ ئەنجامدەدرێت و هەموو وڵاتە بەشداربووەکان رازی بوون کە بۆ ساڵی داهاتووش پاڵەوانێتییەکە لەخۆبگرنەوە.
پێشبڕکێی وەرزی نوێی فۆرمولا وەن لە بەرواری 14 بۆ 16ـی مانگی سێی 2025 دەستپێدەکات و یەکەم پێشبڕکێش لە وڵاتی ئوستراڵیا ئەنجامدەدرێت.
