گوگڵ چیپێکی بەهێزی تایبەت بە سوپەر کۆمپیوتەرەکان بڵاودەکاتەوە

test

کۆمپانیای گوگڵ چیپێکی نوێی تایبەت بە کۆمپیوتەری کوانتەم خستەڕوو، کە بە گوتەی کۆمپانیاکە شۆڕشێکی گەورە لە بواری تەکنلۆجیا و دروستکردنی کۆمپیوتەری کوانتەم دروستدەکات.

چیپە نوێیەکەی گوگڵ ناوی"Willow" یە، دەتوانێت لە ماوەی پێنج خولەکدا، ئەو کارانە ئەنجامبدات یاخود ئەو کێشانە چارەسەر بکات، کە ئەو سوپەر کۆمپیەتەرانەی تاوەکو ئێستا دروستکراون بە 10 سیپتیلیۆن (10,000,000,000,000,000,000,000,000) ساڵ دەتوانن ئەنجامی بدەن.

سوندار پیچای، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گوگڵ، رایگەیاند، ئەوان دروستکردنی چیپی ویڵۆو وەک هەنگاوێکی گرنگ دەبینین، بۆ ئەوەی بتوانین کۆمپیوتەرێکی کوانتەمی دروستبکەن، کە دەتوانێت وەڵامی هاوکێشە شیکارنەکراوەکان و  ئەو کێشانەش چارەسەر بکات کە تاوەکو ئێستا چارەسەرنەکراون.

گوگڵ رایگەیاندووە، چیپە نوێیەکەیان بۆ ماوەی 30 ساڵە کاری لەسەر دەکرێت و  بەشێوازێکی سەرسوڕهێنەر توانای رێگیریکردنی لە ئەنجمادانی هەڵەی هەیە.