بەکارهێنەرانی ئێکس چیدیکە پێویست ناکات هیچ بڕە پارەیەک بدەن، تاوەکو چاتبۆتی زیرەکی گرۆک بەکاربهێنن، بەڵکو ئێستا چاتبۆتەکە بۆ هەموو بەکارهێنەرانی ئێکس بەردەستە.
بەکارهێنەرانی بێ بەرامبەر دەتوانن لە رۆژێکدا 10 داواکاری لە چاتبۆتەکە داوابکەن، هەروەها بەکارهێنەران دەشتوانن لە رۆژێکدا، 10 وێنە بە چاتبۆتەکە بەرهەمبهێنن، هەرچی کاری زیاتر لەوەیە دەبێت بە بەشداریکردنی مانگانە بەدەستی بهێنن.
ئیلۆن مەسک، خاوەنی ئێکس، بۆ رکابەری چات جی پی تی و جێمنای و کۆپایڵەتی مایکرۆسۆفت، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، چاتبۆتی زیرەکی گرۆکی لەناو پلاتفۆرمی ئێکسدا خستەبەردەستی بەکارهێنەران.