لە رۆژانی رابردوودا، بۆ یەکەمجار و بەشێوەیەکی لەپڕ، کۆمپانیای سۆنی بۆ بواری بەرهەمهێنانی سینەمایی، ترەیلەری "28 Years Later"ی بڵاوکردەوە.
ئەوەی لەنێو ترەیلەرەکدا بوو بە جێگەی سەرسوڕمان و خرۆشانی هەوادارانی ئەم زنجیرە فیلمە ترسانکە، گەڕانەوەی کیلیان مۆرفی بوو، بەڵام لەم بەشەدا، مۆرفی وەکو رزگاربوویەک دەرناکەوێت، بەڵکو بووە بە زۆمبی و لەناوەندی کێڵگەیەکدا هەڵدەستێتەوە.
ئەم دیمەنە، هەوادارانی خرۆشاندووە، تێکڕای ئاماژە و نیشانەکانی پێشووی مۆرفیان لێکدایەوە و بۆیان دەرکەوتن مۆرفی لە ریزی مردووە رۆیشتووەکاندا دەردەکەوێتەوە.
فیلمی "28 Years Later" نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی زۆمبییە ئینگلیزییەکانە، کە لە دوو بەشی رابردوودا، کیلیان مۆرفی وەکو ئەکتەری سەرەکیی دەرکەوتووە و لەم بەشە نوێیەدا لە رزگاربوویەکەوە بووە بە زۆمبی، بڕیاریشە بەشە نوێیەکە، مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە.