کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای، ئامرازی ژیریی دەستکردی سۆرا بۆ بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ خستەبازاڕەوە، کە لە رێگەی پێدانی تێکست دەتوانێت ڤیدیۆ بە کوالێتی بەرز دروستبکات، بەڵام بەمەبەستی رێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی، سنورداکردنی بۆ بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی مرۆڤ جێبەجێدەکات.
ئۆپن ئەی ئای دروستکەری چات جی پی تی، ئامرازی سۆرای خستە بازارەوە، کە لە ئێستادا تەنیا بەکارهێنەرانی پریمیەمی چات جی پی تی دەتوانن بەکاریبهێن، کە لە رێگەیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت لەسەر بنەمای پێدانی تێکست، داوا لە ئامرازەکە بکات و ڤیدیۆی بە کوالێتی بەرز بۆ بەرهەمبهێنێت.
ئۆپن ئەی ئای، رایگەیاندووە، کۆمپانیاکە بە وردی کار بۆ رێگریکردن لە خراپ بەکارهێنای ئامرازەکە بۆ مەبەستی دروستکردنی ناوەرۆکی زیانبەخش و دیپ فەیک و وێنەی پۆرنۆگرافی و زیانگەیاندن بە مداڵان دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش دروستکردنی ڤیدیۆی مرۆڤی راستەقینەی سنورداکردووە و تەنیا کۆمەڵێک کەسی دیاریکراو دەتوانن ڤیدیۆی کەسیی دروستبکەن.
ئۆپن ئەی ئای سەرەتای ئەم ساڵ پەردەی لەسەر ئامرازی سۆرا لابرد و رایگەیاند، دەیەوێت سەرەتا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هونەرمەندان و یاسادانەران و خەڵکی باش بکات، پێش ئەوەی ئامرازە نوێیەکە بۆ خەڵکی بڵاوبکاتەوە.