سوودەکانی تۆوی چیا چین؟

گران جاف 11/01/2025
تۆوی چیا
تۆوی چیا

تۆوی چیا یان چیا سیدس خۆراکێکی دەوڵەمەندە بە بەهاخۆراکییە جیاوازەکان، ئەمەش وایکردووە ئێستا بەشێکی زۆری خەڵک بۆ سوودە تەندروستییەکانی لە ژەمە خۆراکییەکانیاندا بەکاریبهێنن.

سوودەکانی تۆوی چیا:

  1. دەوڵەمەندە بە بەهاخۆراکییەکان: ئەم خۆراکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ (هەر 28 گرماێک لەم تۆوە نزیکەی 11 گرام ریشاڵی تێدایە)، پڕۆتین، ڤیتامینە جیاوازەکان، چەورییە تەندروستەکان و کانزاکانی وەکو کالسیۆم، مەگنیسیۆم و مەنگەنیس.
  2. یارمەتیی تەندروستیی دڵ دەدات: تۆوی چیا دەوڵەمەندە بە ترشەچەوریی ئۆمێگا سێ، ئۆمێگا سێش بەوە ناسراوە کە رێژەی هەوکردن کەمدەکاتەوە، رێژەی کۆڵسترۆڵ دادەبەزێنێت و سووڕی خوێنیش باشتردەکات، بەمانەش تەندروستیی دڵ باشتردەبێت.
  3. دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسێنەکان: تۆوی چیا دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسێنەکان کە وادەکات جەستە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان پارێزراوبێت.
  4. یارمەتیی کۆنترۆڵکردنی رێژەی شەکری خوێن دەدات: ئەو ریشاڵ و چەورییە تەندروستانەی لە تۆوی چیادا هەن، یارمەتیی هێواشکردنەوەی هەڵمژینی شەکر لە خوێنەوە دەدەن، بەمەش رێژەی شەکری خوێن جێگیرتردەبێت.
  5. تەندروستیی ئێسکەکان باشتردەکات: تۆوی چیا دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و مەگنیسیۆم ، ئەمەش وادەکات کە یارمەتیی تەندروستبوونی ئێسک و ددانەکان بدات.
  6. یارمەتیی دابەزاندنی کێش دەدات: تۆوی چیا شلە هەڵدەمژێت و لە گەدەدا دەکشێت، ئەمەش وادەکات تاوەکو ماوەیەکی زۆر کەسەکە برسیی نەبێت و هەست بە تێری بکات.
  7. تەندروستیی کۆئەندامی هەرس باشتردەکات: بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ریشاڵ، تۆوی چیا یارمەتیی رێکخستنی جوڵەی ریخۆڵەکان دەدات و تەندروستیی میکرۆبە سوودبەخشەکان باشتردەکات، بەمەش پڕۆسەی هەرسکردن و کۆئەندامی هەرس تەندروستردەبن.
  8. سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پڕۆتینی رووەکی: ئەو کەسانەی کە گۆشتخۆر نین و دەیانەوێت بڕی پێویست لە پڕۆتینیان دەستبکەوێت، دەتوانن تۆوی چیا بەکاربهێنن.
گران جاف

11/01/2025