رەئیسی تاتەقوڕی ھەخامەنشیەکان لە ئەمریکاوە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئێران

ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆککۆماری ئێران سێ هەزار و 500 تاتەقوڕی ھەخامەنشیەکان لە ئێرانەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئێران.
ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆککۆماری ئێران سێ هەزار و 500 تاتەقوڕی ھەخامەنشیەکان لە ئێرانەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئێران.

ئیبراهیم رەئیسی، رایگەیاند، سێ هەزار و 500 تاتەقوڕی دزراوی ھەخامەنشیەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ ئێران، دوای ئەوەی چەند دەیەیەکە لەزانكۆیەكی ئەمریکا بوون.

دواى کۆتاییهاتنى کارەکانى کۆبوونەوەى کۆمەڵەى گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەنیویۆرک، ئیبراهیم رەئیسی لەکاتى گەڕانەوەیدا بۆ تاران، تاتەقوڕە مێژووییەکانى لەگەڵ خۆیدا هێنایەوە.

رەئیسی، لەفڕۆکەخانەى میهرئاباد لەتاران بەمیدیاکانى راگەیاند :"لەسایەی هەوڵە بێوچانەکانی وەزارەتی کولتوور و رێکخراوی گەشتیاری و کاری دەستیی، شاندی ئێران لەنەتەوەیەکگرتووەکان و وەزارەتی کاروبارى دەرەوە، توانیمان ئەو تاتەقوڕینانەی ئیمپڕاتۆرییەتی ھەخامەنشیەکان بگەڕێنینەوە کە 84 ساڵە لەئەمریکان و لەسەنتەری لێکۆڵینەوە لەئاسیای رۆژهەڵات لەزانکۆی شیکاگۆ بوون.

گوتیشی :"لەبنچینەدا تاتەقوڕەکان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ سێ ساڵ برابوونە ئەمریکا".
لەدواى گەڕانەوەى، تاتەقوڕەکان رادەستى مۆزەخانەکانی ئێران کراوون و بڕیارە نمایشبکرێن و بۆ ماوەی سێ ساڵ لەلایەن شارەزایانی ئێرانەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت".