زمانێکی لەناوچوو لەسەر تاتەقوڕینەیەک دەدۆزرێتەوە

تاتەقوڕینەیەکی تەمەن 3000 ساڵ  کە بە زمانێکی دێرینی لەناوچوو نووسراوە و، ڕێوڕەسمی ئایینی ئاڵۆزی لەسەر هەڵکۆڵدراوە، دەدۆزرێتەوە.
تاتەقوڕینەیەکی تەمەن 3000 ساڵ کە بە زمانێکی دێرینی لەناوچوو نووسراوە و، ڕێوڕەسمی ئایینی ئاڵۆزی لەسەر هەڵکۆڵدراوە، دەدۆزرێتەوە.

تاتەقوڕینەیەکی تەمەن 3000 ساڵ  کە بە زمانێکی دێرینی لەناوچوو نووسراوە و رێوڕەسمی ئایینی ئاڵۆزی لەسەر هەڵکۆڵدراوە، دەدۆزرێتەوە.

لەناواخنى تاتەقوڕینەیەکە بە زمانێکی لەناوچوو لەسەرى نووسراوە، بە گوێرەى شوێنەوارناسان، نووسینەکە باس لە رێوڕەسمەکانی یەکێک لە مەزنترین ئیمپڕاتۆرییەتە دێرینەکان، دەکات.

تاتەقوڕینەکە لە ناوچەی بۆگازکۆ-هاتوشای باکوری-ناوەڕاستی تورکیا دۆزراوەتەوە؛ ئەم ناوچەیە لە دەوروبەری  ١٦٠٠ـی پ.ز تاوەکو ١٢٠٠ـی پ.ز پایتەختی هیتییەکان بووە. لە ئێستادا ناوچەکە یەکێکە لە شوێنەوارە کەلەپوورییەکانی یونیسکۆ.

سەرەتای ئەمساڵ، تاتەقوڕینەکە لەلایەن "زانکۆی وزۆربێرگ"ـەوە دۆزرایەوە، کنەکردنەکانیش لەلایەن شوێنەوارناسی ئەندریاس شاشنەری دانەمەزراوەی شوێنەوارناسی ئەڵمانیا سەرپەرشتی دەکرا. شاشنەر، هەر زوو درکی بەئەوە کردبوو کە نووسراوی سەر تاتەقوڕەکە ئاینییە، چونکە پێشەکی سەر تاتەقوڕەکە بە زمانی هیتی بووە.

لە کنەکردنەکەدا، ٣٠ هەزار تاتەقوڕیان دۆزیوەتەوە کە زۆربەیان بە مێخی نووسراون. دەربارەی دۆزراوەکان، شاشنەر رایگەیاند: "تاتەقورەکان پێکەوە بە تۆپەڵ دانرابوون و ئەمەش دەریدەخات کە شوێنەکە وەک کتێبخانە یاخود ئەرشیفخانە بووە". هەروەها، هەندێ لەم تاتەقوڕانە هەڵبژێردراوون بۆ لێکۆڵینەوە و گواستراونەتەوە ئەڵمانیا.

دانیاڵ شویمەر، پڕۆفیسۆر و ئەندام لە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رۆژهەڵاتی ناوینی دێرین لە زانکۆی وزۆنبۆرگ، بۆچوونی وایە، زمانەکە هی ناوچەی "کالاشما"یە کە دەکەوێتە سنووری باکووری-رۆژاوای ناوچەی هیتییەکان- شاری بۆلوی تورکیا-ـی ئێستا.

روونیشیكردەوە، لەبەرئەوەی هیتییەکان سەرسامی رێوڕەسمە ئایینییەکانی گەلانی تر بوون، بۆیە دەکرێت بگوترێت ئەم نووسراوانەش هی زمانی گەلێکی ناوچەکە بێت.

شویمەر لە لێدوانێکی بۆ زانکۆی وزۆمبێرگ گوتی: "هیتییەکان سەرسامی زمانە بێگانەکانی تر بوون و بەشێکی تۆمارکردنی رێوڕەسمەکانیان بە زمانی بێگانە نووسیوەتەوە. رێوڕەسمەکان ترووسکاییەکن بۆ وردبوونەوە لە بوارە زمانەوانییەکانی سەردەمی بڕۆنزی ئەناتۆڵیا". هەرچەندە توێژەران کار لەسەر شیکاری و خوێندنەوەی دەقی سەر تاتەقوڕەکان دەکەن، بەڵام تا ئێستا بۆیان روون نەبۆتەوە چی لەسەر تاتەقوڕەکان نووسراوە و تاوەکوو بە ئەنجامی کۆتایش نەگەن هیچ وێنەیەکی بڵاوناکەنەوە.

سەرەڕای ئەمەش، لەرێی ئەم تاتەقوڕانەوە زانایان و لێکۆڵەران توانیوویانە باشتر لە کارکردنی زمانی دێرین لەو سەردەمانەدا تێبگەن.  هەروەها، ئاینی هیتییەکان لەژێر کاریگەری ئاینی باوانی کورد هۆرییەکان بووە، لەبەر ئەوە دەکرێت گریمانەی ئەوە بکرێت کە ئەم زمانە لەناوچووە، پەیوەندی بە زمانی هۆرییەکانەوە هەبێت. ئاینی هۆرییەکان ئەوندە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا کاریگەر و بەربڵاوبووە کە بە بڕوای گاری بێکمان، هیتیناس و  پرۆفیسۆر لە زانکۆی میشیگان، شاعیری یۆنانی هیسیۆد، کتێبی "یەزدانپەیدایی-Theogony" لەژێر کاریگەری ئاینی هۆرییدا نووسیوە.

هیتییەکان یەکێک بوون لە ئیمپڕاتۆرییەتە مەزنەکانی سەردەمی دێرین و لە جەنگی کادیشدا لەگەڵ میسڕییەکاندا  دەجەنگن بۆ دەستگرتن بەسەر کەنعاندا کە ئێستا بەشێکە لە باشووری سووریا ، لوبنان و ئیسرائیل.