سه‌میر بابۆ راهێنه‌رى هه‌ولێره
هەرێز جەمال 05/04/2025

سامان بریفكانى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى یانه‌ى هه‌ولێر له لێدوانێكى تایبه‌ت به كه‌ناڵ 8ـى راگه‌یاند، "سه‌میر بابۆى راهێنه‌ر نامەی دەستلەكارکێشانەوەی پێشکەش نەکردووین و تەنیا لە میدیاکان رایگه‌یاندووه كه ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه، تاوەکو ئەم ساتەش سه‌میر بابۆ راهێنەری یانەی هەولێرە."
به‌رپرسى راگه‌یاندنى یانه‌ى هه‌ولێر گوتیشی، "ئێوارەی ئەمڕۆ دەستەی کاتیی یانەکەمان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پلانەکانی داهاتوو دەکەن، به‌ئه‌گه‌رى زۆریشه‌وه ده‌سته‌ى كاتى له‌گه‌ڵ راهێنه‌رى یانه‌كه‌مان گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌كان."
دواى شكسته‌كه‌ى هه‌ولێر به‌رامبه‌ر قاسم له خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق، سه‌میر بابۆى راهێنه‌رى هه‌ولێر به میدیاكانى راگه‌یاند جارێكى دیكه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ركى مه‌شقدانى یانه‌كه.
هەرێز جەمال
05/04/2025