سبه‌ى دهۆك رووبه‌ڕووى قادسیه ده‌بێته‌وه
هەرێز جەمال 07/04/2025

سبه‌ى سێشه‌ممه له وڵاتى كوه‌یت یاریی چوونى كۆتایی جامى یانه‌كانى كه‌نداو له نێوان هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك و قادسیه‌ى كوه‌یتى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ دوووشه‌ممه هه‌ردوو كۆنگره‌ى هونه‌رى و رۆژنامه‌وانى بۆ یارییه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، له یارییه‌كه‌ى سبه‌ى دهۆك درێسى شین ده‌پۆشێت و قادسیه‌ش زه‌رد ده‌بێت.
له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى یارییه‌كه‌ش، مه‌سعود میرالى راهێنه‌رى یانه‌ى دهۆك خۆشحاڵى به ئاستى ئاماده‌كارییه‌كانى تیپه‌كه‌ى راگه‌یاند و ئاشكرایكرد ئه‌وان بۆ ئه‌نجامێكى باش گه‌شتى كوه‌یتیان ئه‌نجامداوه.
یارییه‌كه‌ى هه‌ردوو یانه له‌سه‌ر یاریگاى محه‌مه‌د بن حه‌مه‌د له كاتژمێر 7:45 ده‌ستپێده‌كات.
هەرێز جەمال
07/04/2025