پاڵه‌وانێتى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌كانى عێراق ده‌ستپێده‌كات
هەرێز جەمال 17/04/2025

بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجه‌ممه ركابه‌رى قۆناغى دووه‌مى پاڵه‌وانێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌كانى عێراق به به‌شداریی نزيكه‌ى 100 یانه له سه‌رتاسه‌رى عێراق له شارى سلێمانى ده‌ستپێبكات.
ساڵانه فیدراسیۆنى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى عێراق پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عێراق به سێ قۆناغى جیاواز رێكده‌خات و له هه‌ر قۆناغێك پاڵه‌وان دیاریده‌كرێت و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه ده‌ستنیشانده‌كرێت.
ئه‌م قۆناغه‌ى پاڵه‌وانێتییه ماوه‌ى 3 رۆژ له‌سه‌ر تراكه‌كانى كۆلیجى وه‌رزش و زانسته جه‌سته‌یه‌كان له زانكۆى سلێمانى به‌رده‌وامده‌بێت و یانه‌كانى كوردستانیش له‌و پاڵه‌وانێتییه له‌سه ئاستى تاك به‌شدار ده‌بن.
هەرێز جەمال
17/04/2025