ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو.. زانیارییەکان و پێکهاتەی پێشبینیکراو

یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت جیاوازی خاڵەکانی لەگەل بەرشلۆنەی پێشەنگی ریزبەندیی لالیگا کەمبکاتەوە و بتوانێت رکابەریی لەسەر نازناوی لالیگا بکات.
یانەی شاهانە ئەمڕۆ بە مەبەستی کەمکردنەوەی جیاوازی خاڵەکانی لەگەل بەرشلۆنەی رکابەر، لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان ، میوانداریی ئەتلەتیک بلباو دەکات.
لۆس بلانکۆس بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندییان گرتووە و بە جیاوازی حەوت خاڵ لە دوای بەرشلۆنەوەن.
یانەی شاهانە لەم وەرزەدا لە 31 یاریی رابردووی لالیگا، 20 بردنەوە، شەش یەکسانبوون و پێنج شکستی تۆمارکردووە.
لە بەرامبەردا ئەتلەتیک بلباو، بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندییان گرتووە و ئامانجیان بەدەستهێنانی کورسییەکی جامپیۆنزلیگە بۆ وەرزی داهاتوو.
بلباو لە 31 گەڕی رابردووی لالیگا، 15 بردنەوە، 12 یەکسانبوون و حەوت شکستی تۆمارکردووە.
بارودۆخی یانەی شاهانە باش نییە و لە چامپیۆنزلیگ کرانە دەرەوە، لەو رۆژەوە پێگەی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر گومانی زۆری لەسەرە و دەوترێت دووردەخرێتەوە.
بۆ ئەم یارییەش ئەنچیلۆتی لە تواناکانی ئێمباپێ، مێندی، کارڤاخال و میلیتاو بێبەشدەبێت.
لە بەرامبەردا ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری بلباو لە تواناکانی تەنیا بێرچیچی بێبەشدەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریاڵ مەدرید:
کۆرتوا
ئەسێنسیۆ، ڤاڵڤێردی، رودیگێر، ڤازکێز
سیبایۆس، بێلینگهام، کاماڤینگا
ڤینیسیۆس، ئیندریک، دیاز
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئەتلەتیک بلباو:
سیمۆن
گۆرۆسابێل، ئەلڤارێز، ڤیڤیان، بۆیرۆ
خوارێگیزار، سانسێت، پرادۆس
ئینیاکی ویڵیامز، سانادی، نیکۆ ویڵیامز

20/04/2025