چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری داهاتووی ریاڵ مەدریدە

فێرناندۆ کارۆ، سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی بایر لیڤەرکوزن ئەمڕۆ ئاشکرایکرد: لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چابی ئەلۆنسۆ لەگەڵ یانەی بایر لیڤەرکوزن، رێککەوتێک لەنێوان راهێنەرە ئیسپانی و یانە ئەڵمانییەکەدا کراوە، کە ماف بە چابی دەدات، ئەگەر هات و یەکێک لەو چوار یانەیەی پێشتر راهێنەرەکە یاری بۆ کردوون، گرێبەستی پێشکەش بکەن، یانەکە بۆی نییە، رێگریی لە رۆیشتنی چابی بکات. واتە هەریەکە لە یانەکانی ریاڵ سۆسیداد، لیڤەرپووڵ، ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن ئەو یانانەن، کە ئەلۆنسۆ دەتوانێت، پەیوەندییان پێبکات، تەنانەت ئەگەر ماوەی گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەسەرنەچووبێت.
هەروەها هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون، ئەگەر هات و ئەلۆنسۆ بەنیاز بوو، دەستبەرداری پۆستی راهێنەریی بایر لیڤەرکوزن بێت، بڕیارەکە هەڵبگرێت بۆ دوایین هەفتەکانی خول و پاڵەوانییەتییەکان
گرێبەستی چابی ئەلۆنسۆ لەگەڵ یانەی بایر لیڤەرکوزن لە 30ی حوزەیرانی 2026 بەسەردەچێت
21/04/2025