مان سیتی تەنیا کورسییەکی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگی دەوێت

مانچێستەر سیتی بە ئامانجی وەرگرتنی کورسییەکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، دەیەوێت سێ خاڵی یارییەکە لە ئەستۆن ڤێلا وەربگرێت و بۆ یارییەکانی داهاتووش لە پێنجەم زیاتر دانەبەزێت.

سیتی ئەمشەو لە گەڕی 34ـی پرێمەرلیگ و کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان، لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بەخۆی میوانداریی ئەستۆن ڤێلا دەکات.

سیتی بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ پلەی پێنجەمی ریزبەندیی گرتووە و لەم وەرزەدا، لە کۆی 33 یاریی، 17 بردنەوە، حەوت یەکسانبوون و نۆ شکستی تۆمارکردووە.

بێجگە لە داگیرکردنی کورسییەکی چامپیۆنزلیگ هیچی بۆ نەماوەتەوە، هاوکات ئەستۆن ڤێلای رکابەریی بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ پلەی حەوتەمی ریزبەندیی گرتووە.

ڤیڵانس لەم وەرزەی پرێمەرلیگ، لە 33 یاری، 16 بردنەوە، نۆ یەکسانبوون و هەشت شکستی تۆمارکردووە.

لە دوایین پێنج یاریی نێوانیان، سیتی دوو یاریی براوە بووە و ئەستۆن ڤێلاش بەهەمانشێوە دوو یاریی بردووەتەوە، یەکسانبوونێکیش روویداوە.

بۆ ئەم یارییە، پێپ گواردیۆلا لە تواناکانی هالاند، ئێدەرسۆن، جۆن ستۆنز، ناسان ئاکێ و رۆدری بێبەشدەبێت.

لە ئەستۆن ڤێلاش، ئونای ئیمری راهێنەر سەرجەم یاریزانەکانی بەردەست دەبن.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مان سیتی:

ئۆرتێگا

ئۆرایڵی، گڤاردیۆل، دیاز، نونێس

گوندۆگان، گۆنزالێز

ساڤینیۆ، دی بروین، سیلڤا

مەرموش

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئەستۆن ڤیڵا:

مارتینێز

کاش، کۆنسا، تۆرێس، دیگنی

کامارا، ئۆنانا

رۆجەرز، تێلیمانس، ماکگین

راشفۆرد