ریاڵ مەدرید و خیتافی.. پێکهاتەی پێشبینیکراو و زانیارییەکان بزانە

ئەمشەو ریاڵ مەدرید بە ئامانجی کەمکردنەوەی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بەرشلۆنەی پێشەنگ، دەیەوێت سێ خاڵی یارییەکە لە خیتافی وەربگرێت.

ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە گەڕی 33ـی لالیگا، کاتژمێر 22:30 رووبەڕووی خیتافی دەبێتەوە .

یانەی شاهانە بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ و بە جیاوازی حەوت خاڵ لەگەڵ بەرشلۆنە، پلەی دووەمی ریزبەندیی گرتووە.

شاهانەکان لەم وەرزەی لالیگا، لە کۆی 32 گەڕی رابردوو، 21 بردنەوە، شەش یەکسانبوون و پێنج یەکسانبوونیان تۆمارکردووە.

یانەی خیتافیش لە پلەی 12ـەم دەبیندرێت و تەنیا 39 خاڵی کۆکردووەتەوە.

خیتافی لە 32 گەڕی رابردووی خولەکە، 10 بردنەوە، نۆ یەکسانبوون و 13 شکستی تۆمارکردووە.

بۆ ئەم یارییە، کیلیان ئێمباپێ، لونین، کارڤاخال، میلیتاو و مێندی بەشداری ناکەن و بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر بەردەست نابن.

لە خیتافیش هەریەکە لە دیێگۆ ریکۆ، کریستیان ئوچی بەشداریی ناکەن.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی خیتافی:

سۆریا

بێرنات، ئالدێرتێ، دوارتێ، دیێنێ

کۆستا، ئارامباری، میلا، تێراتس

خوانمی، مایۆرال

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریاڵ مەدرید:

کۆرتوا

ڤازکێز، ئەسێنسیۆ، چوامینی، گارسیا

ڤاڵڤێردی، سیبایۆس، کاماڤینگا، بێلینگهام

رۆدریگۆ، ڤینیسیۆس