سەرجەم بریندارانی یاریگای نەورۆز دەتوانن سکاڵا تۆماربکەن

بە پێی بڕیاری لیژنەی سزادان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، سەرجەم بریندارانی یاریگای نەورۆز کە لە یارییەکەی نەورۆز و زاخۆ دووچار بوون دەتوانن سکاڵا تۆماربکەن بۆ وەرگرتنەوەی قەرەبوی مادی.

هەفتەی رابردوو لەكاتی بەڕێوەچونی یاری نێوان یانەی نەورۆز و زاخۆ لەیاریگای نەورۆز لەشاری سلێمانی گرژیی و ئاڵۆزیی لەنێوان هاندەرانی هەردولا دروست بوو و بەو هۆیەوە 62 هاوڵاتی برینداربوون.

لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتنی خێرا چارەسەری پێویست بۆ 25 بریندار كرا لەشوێنی رووداوەکە لەیاریگای نەورۆز و 27 بریندار بە ئەمبوڵانس گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شار و 10 برینداریش لەلایەن كەسوكاریان هێنران بۆ نەخۆشخانە.

چارەسەری پێویست بۆ سەرجەم بریندارەكان كرا و نەشتەرگەری بۆ بریندارێكیش ئەنجامدرا.