شورتە دەبێتە میوانی نەورۆز
هەرێز جەمال 03/05/2025

لەگه‌ڕى 31ـى خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمشەو كاتژمێر 20:30 له یاریگاى نه‌ورۆز، یانه‌ى شورته ده‌بێته میوانى نه‌ورۆز .
یارییه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەدەچێت، دواى ئه‌وه‌ى گرژى له یارییه‌كه‌ى نه‌ورۆز زاخۆ له گه‌ڕى 29 له یاریگاى نه‌ورۆز روویدا، فیدراسیۆنى تۆپى پێى عێراق بڕیاریدا تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یارییه‌كانى نه‌ورۆز و زاخۆ له یاریگاى خۆیاندا به‌بێ ئاماده‌بوونى هانده‌ر به‌ڕێوه‌بچێت.
پێش ده‌ستپێكى ئه‌م یارییه، شورته به كۆكردنه‌وه‌ى 62 خاڵ له پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندییه، نه‌ورۆزیش ته‌نیا 38 خاڵى هه‌یه له پله‌ى سیانزه‌یه‌مه.
له مێژوودا هه‌ردوو یانه 7 جار رووبه‌ڕووى یه‌كدى بوونه‌ته‌وه، شورته 2جار براوه بووه، نه‌ورۆزیش بردنه‌وه‌یه‌كى هه‌یه و هه‌ردوو یانه‌ش له چوار یاریى یه‌كسانبوون.
هەرێز جەمال
03/05/2025