حاجیاوا گهیشته قۆناغى داهاتووى خولى پلهدووى كوردستان

لە گەڕی کۆتایی خولی پلەدووی یانەکانی كوردستان ، یانەی خەلیفان و حاجیاوا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، یانەی خەلیفان بەهۆی سزا، بەبێ هاندەر لە یاریگایی سۆران میوانداری حاجیاوای کرد،یانەی حاجیاوە توانی بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام بەسەر یانەی خەلیفاندا سەرکەوێت خۆی بگەیەنێته قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە.
لەسەرەتایی یاریەکە حاجیاوا هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنی دا ،چونکە یارێکی چارەنوساز بوو بۆیانەکەیان ، یەکەم گۆڵی حاجیاوا لەڕێگەی یاریزان جۆن سۆن ئۆپۆن خولەکی 14 تۆمارکرد
یاریەکە بۆ ماوەی پێنج خولەک راگیرا ،بەهۆی ئامادەبوونی هاندەرانی یانەی خەلیفان ، دوایی دەستپێکردنەوەی یاریەکه یانەی حاجیاوا لەخولەکی 40 و 42 حاجیاوە گۆڵی دووم وسێیەمی یانەکەی تۆمارکرد .
لەدوا ساتەکانی یاریەکە یانەی حاجیاوا گۆڵی چوارەم و پێجەمی تۆمارکرد یانەی خەلیفانی بەتەواوی بێ هیواکرد
خۆشی و شادی کەوتە نێو دڵی هاندەرانی حاجیاوا بەگەیشتیان بەقۆناغی کۆتایی و بوون بەخاوەنی 18خاڵ هەنگاوێک نزیک بوونەوە لەسەرکەوتن بۆ قۆناغی پلەیەکی کوردستان بە گەیشتن بە قۆناغی پێشکۆتایی خولەکە.
لەقۆناغی پێشکۆتایی بۆ سەرکەوتن بۆ خولی پلەیەک شێخان و بەردەڕەش ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە
03/05/2025