تیپى تۆپی دەستی کوردستان دامەزرا

بەبەشداری چەند یاریزانی پێشووی تیپی تۆپی دەستی یانەکانی کوردستان، تیپی تۆپی دەستی کوردستان لە وڵاتی بەریتانیا دامەزرا.

کۆژین کامەران، یەکێک لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری تیپەکە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند”چەندین ئەستێرەی ئەو یارییە لە وڵاتانی ئەوروپا هەیەو بەشی زۆریان بەردەوامن لە یارییکردن، بۆیە بە باشمان زانی تیپێکی کوردانە دابمەزرێنین”.

کۆژین گوتیشی، لە یەکەم هەنگاو لە 24ی ئەم مانگە لە شاری لیڤەرپووڵ بەشداردەبین لە پاڵەوانێتییەک کە یانەی لیڤەرپووڵ بۆ تۆپی دەست رێکیخستووە و 14 تیپ بەشداردەبن.

کۆژین گوتیشی، سەرجەم کارە لۆجیستیەکان بۆ تیپەکە کۆتایهاتووەو دەمانەوێت لە داهاتوودا چالاکیەکانی فراوانتر بکەین.