کەشناسی: تۆز و خۆڵ و خێرایی با کەمدەبنەوە

تۆز و خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و هەوا بەرەو پاکبونەوە دەڕوات
تۆز و خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و هەوا بەرەو پاکبونەوە دەڕوات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەوادا کەمتر دەبێت و خێرایی باش کەمدەبێتەوە و لەبارەی کەشی سبەیشەوە دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەشی پێشبینییەکان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، ئاسمانى ناوچەکە نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، جگەلەوەی ئەگەرى باران لە سەر هەندێک ناوچەى شاخاویی و سەنتەرى شارو شارۆچەکەکانی سنووری پارێزگاى هەولێر و دهۆک هەیە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ (سێشەممە 6ی ئایار) کاریگەرى بەرزبوونەوەى تۆز وخۆڵ کەمتر دەبێت و رەشەبا کۆتاىی دێت.

لەبارەی کەشی سبەیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی دەشڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە و هەندێ کات نیمچەهەور دەبێت.

هاوکات دەستەی کەشناسیی عێراق، دەڵێت لە رۆژانی داهاتوودا تۆزێکی کەم لە هەوادا بوونی دەبێت و رۆژی پێنجشەممەوە، کەش نیمچە هەور دەبێت و رۆژی هەینیش هەورە و لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات تۆز وخۆڵ بەرزدەبێتەوە.

ماوەی چەند رۆژێکی کەشی ناسەقامگیر ناوچەکەی گرتووەتەوە و رۆژی ٥ـی ئەم مانگە خۆڵبارینێکی چر ناوچەکەی گرتەوە و بەهۆیەوە 309 هاونیشتمانی لە هەولێر، کەرکوک، سلێمانی و هەڵەبجە و چەمچەماڵ، رەوانەی نەخۆشخانە کراون.