
کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی رۆژانە سەدان تۆن گۆشت دەنێرێتە بازاڕەکان
in
photo
رۆژانە لە کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی نزیکەی هەزار سەر لە ئاژەڵی گەورە و بچوک بەشێوەیەکی تەندروست و لەژێر چاودێریی ڕێنماییەکانی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزیدا سەردەبڕدرێن و ئامادەدەکرێن بۆ بازاڕەکان، شاڵاو عارف، لێپرسراوی پزیشکیی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بە کەناڵ8 ی گوت لەژێر سەرپەرشتیی هۆبەی کوشتارگەکان و بەرێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەری سلێمانی هەڵمەتی خۆپارێزییان لەناو کوشتارگەکە دەستپێکردوە بەتایبەتیش تای خوێنبەربوون.






















