تیروپشکی یارییەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە خولی پلە دووی یانەکانی عێراق ئەنجامدرا

تیروپشکی یارییەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە خولی پلە دووی یانەکانی عێراق ئەنجامدرا، 20 یانە بەشدارن و بەسەر چوار کۆمەڵەدا دابەشبوون.

لەگەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکان، یانەی سلێمانی لەکۆمەڵەکەی خۆیدا چاوەڕوان دەبێت، سیروانی نوێ لەکۆمەڵەی سێیەم رووبەڕووی دەغارە دەبێتەوە، هەروەها یانەی ئاراراتیش لەکۆمەڵەی یەکەم بەرامبەر بە یانەی شەباب ئەمیر یاریدەکات.

هەر یانەیەک لە کۆمەڵەکەی خۆیدا چوار یاری ئەنجامدەدات، قۆناغی کۆتاییش چوار یانە لەخۆدەگرێت و دووانیان دەگەن بە خولی پلە دووی عێراق.