کلاسیکۆ..زانیارییەکان و پێکهاتەی پێشبینیکراو بزانە

ئەمڕۆ چوارەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە لە نێوان بەرشلۆنە و ریاڵ مەدرید ئەنجامدەدرێت و یەکێک لە دوو جەمسەرەکەی ئیسپانیا، بە رێژەی ٪70 نازناوی لالیگا یەکالایی دەکەنەوە.

ئەمڕۆ کاتژمێر 17:15 بەکاتی هەرێمی کوردستان، بەرشلۆنە لە گەڕی 35ـی لالیگا و لە یاریگای خۆیدا، میوانداریی ریاڵ مەدرید دەکات .

ئەمە چوارەم کلاسیکۆی هەردوو جەمسەرەکەیە، سێ کلاسیکۆی رابردوو لە بەرژەوەندی بەرشلۆنە یەکلایی بووەتەوە، کە دوو دانەیان لە یاریی فایناڵی دوو پاڵەوانێتی گەورەی ئیسپانیا بوون، لە جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانیا.

یانەی شاهانە نایەوێت ئەمجارە کلاسیکۆ بدۆڕێنێت و نازناوی لالیگا لەدەستبدات، لەم وەرزەی لالیگادا تاوەکو ئێستا 23 بردنەوەم شەش یەکسانبوون و پێنج شکستی تۆمارکردووە، بە کۆکردنەوەی 75 خاڵ و بە جیاوازی چوار خاڵ لەدوای بەرشلۆنەی پێشەنگەوەیە.

بەرشلۆنە بە 79 خاڵەوە یەکەمە، هاوکات 25 بردنەوە، چوار یەکسانبوون و پێنج شکستی هەیە.

لە ریاڵ مەدرید هەریەکە لە مێندی، میلیتاو، کارڤاخال، کاماڤینگا، ئالابا و رودیگێر بەشداریی ناکەن.

لە بەرشلۆنەش تۆرێ، بێرنال و کوندێ ئامادە نابن و هەریەکە لە لیڤاندۆڤسکی و بالدێ گەڕاونەتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشلۆنە:

چێزنی

بالدێ، مارتینێز، کوبارسی، گارسیا

پێدری، دی یۆنگ

رافینیا، ئۆلمۆ، یاماڵ

لیڤاندۆڤسکی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریاڵ مەدرید:

کۆرتوا

گارسیا، چوامینی، ڤازکێز، ئەسێنسیۆ

سیبایۆس، ڤاڵڤێردی

گویلەر، بێلینگهام، ڤینیسیۆس

ئێمباپێ