ته‌یف سامی ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌ركرد

وەزارەتی دارایی عێراق، ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و بهههمیشهییکردنى گرێبهستهكانهوه ده‌ركرد، دەڵێت، ئەو پلە وەزیفییانەی لە بودجەی سێ ساڵەدا جێیان کراوەتەوە، 921 هه‌زار و 665 پله‌ی وەزیفییە.
ته‌یف سامی، وەزیری دارایی عێراق، رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، یاسای بودجه‌ی گشتی ژماره (13) بۆ ساڵانی (2023-2024-2025) جێبه‌جێكراوه، كۆی گشتیی ئه‌و پله وه‌زیفییانه‌ی لەو بودجه سێ ساڵییه‌دا هەن، 921 هه‌زار و 665 پله بووه.
روونیشیكرده‌وه، "396 هه‌زار و 521 گرێبه‌ست له وانه‌بێژ و ئیداری بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هه‌میشه‌یی كراون، بە سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌وه، جگه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌ش هه‌زار و 910 فه‌رمانبه‌ری سزادراوی سیاسی بۆ وه‌زاره‌ت و به‌شه‌كانی سه‌ربه حکومەت.
وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، 74 هه‌زار و 728 پله‌ی وه‌زیفی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا و یەکەمەکانی زانکۆ تەرخانکراوە".
وه‌زیری دارایی عێراق ئه‌وه‌شیخستووەته‌ڕوو، "به پشتبه‌ستن به ماده‌ی 66 لە یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ژماره 13 بۆ ساڵانی (2023-2024-2025) و لەسەر بنەمای رێژه‌ی دانیشتووان، 150هه‌زار پله‌ی وەزیفی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا دابەشکراوە و كۆی گشتیی ئه‌و پله وه‌زیفییانه‌ی لەم بودجە سێ ساڵییەدا تەرخانکراون، 104 هه‌زار و 861 پله‌ی وەزیفیی بوون.
11/05/2025