ریاڵ مەدرید پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ یەکلایی کردەوە

بە فەرمی هەموو سەرچاوەکان و میدیاکانی ئەوروپا باس لە چوونی چابی ئەلۆنسۆ، دەکەن بۆ پۆستی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید.
فابریزیۆ رۆمانۆ، ریلیڤۆ، سکای سپۆرت، مارکا و بیڵد هەموو دەنگۆیەکانی چوونی ئەلۆنسۆ بۆ ریاڵ مەدرید پشتڕاست دەکەنەوە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی، سەردەمی لە یانەی شاهانە کۆتاییهات و لە 25ـی ئەم مانگە ئەرکی لە ریاڵ مەدرید کۆتاییدێت و دەڕوات.
چابی ئەلۆنسۆش لە مۆندیالی یانەکان، سەرپەرشتی ریاڵ مەدرید دەکات و لە 1ـی 6 بە خۆی و دەستەی راهێنەرانی دێنە شاری مەدرید و وەک راهێنەری نوێی لۆس بلانکۆس دەناسێندرێت.
چارەنووسی کارلۆ ئەنچیلۆتیش تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام هەموو ئەگەرەکان بەلای ئەوەدا دەڕۆن کە روودەکاتە هەڵبژاردەی بەرازیل.
چابی ئەلۆنسۆ دەستەی راهێنەرانی تایبەت بە خۆیلە بایەر لیڤەرکوزنەوە دەهێنێت و بۆ مۆندیالی یانەکان پلانی تایبەتی دەبێت.
هاوکات، ریاڵ مەدرید بەنیازە لە میرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵ و بۆ وەرزی داهاتوو چەندین گرێبەستی گەورە بکات و گۆڕانکاریی ریشەیی لە پێکهاتەی یانەکەدا بکات.
12/05/2025