ئه‌نچیلۆتى بووه راهێنه‌رى به‌رازیل
هەرێز جەمال 12/05/2025

فێدراسیۆنى تۆپى پێى به‌رازیل به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى، كارلۆ ئه‌نچیلۆتى ئیتاڵى وه‌ك راهێنه‌رى نوێى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ناساند.
له راگه‌یه‌ندراوى فه‌رمى فیدراسیۆنه‌كه هاتووه" بە شانازییەوە رایدەگەیەنین کارلۆ ئه‌نچیلۆتى دەبێتە راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی بەرازیل، ئه‌و ئەفسانەی تۆپی پێیە زۆرترین سەرکەوتنی لە مێژووی یارییەکان بەدەستهێناوە و لەدوای تەواوبوونی ئەم وەرزەی لالیگا ئەرکی راهێنەرایەتی بەڕازیل وەردەگرێت و سه‌ركردایه‌تى بەرازیل ده‌كات له پاڵاوتنه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ جامی جیهانى.
به‌وه‌ش کارلۆ ئه‌نچیلۆتى دەبێتە یەکەمین راهێنەری بیانی لە مێژوودا سەرکردایەتی هەڵبژاردەی بەرازیل بکات.
هەرێز جەمال
12/05/2025