پاکستان ئاماری جەنگەکەی لەگەڵ هیندستان ئاشکراکرد

هاوڵاتییەك چووەتە سەر پاشماوەی خانووە رووخاوەكەی لەناوچەی جاموی هیندستان بەهۆی بۆردوومانێكی پاكستانەوە. فۆتۆ: AFP
هاوڵاتییەك چووەتە سەر پاشماوەی خانووە رووخاوەكەی لەناوچەی جاموی هیندستان بەهۆی بۆردوومانێكی پاكستانەوە. فۆتۆ: AFP

سوپای پاکستان ئاماری نوێی جەنگی هەفتەی رابردووی لەگەڵ هیندستان بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، 40 هاوڵاتی و 11 سەربازی وڵاتەکەی کوژراون.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی ئایاری 2025، سوپای پاکستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەهۆی هێرشەکانی هیندستان 40 هاوڵاتیی سڤیل کوژراون کە حەوتیان ژنن و 15 منداڵیشیان تێدابووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، 11 سەرباز کوژاون و 78 سەربازی دیکەی سوپاکەشی برینداربوون.

سوپای پاکستان لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەیداوە بەوەی، هەر ئاڵنگارییەک بۆسەر سەروەری و سەقامگیریی پاکستان جارێکی دیکە وەڵامی زۆر قورسی دەبێت.

هەر بەهۆی گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستان، لەماوەی رابردوودا هیندستان ئاشکرایکردبوو کە 15 هاوڵاتیی سڤیل و پێنج سەربازی وڵاتەکەی کوژراون.