لیستی کۆتایی خەڵاتی ئەدەبیی DAG بڵاوکرایەوە

لە بنەڕەتی 166 بەشداربوو بۆ ئەنجامدانی کێبڕکێ لەسەر بردنەوەی خەڵاتی ئەدەبیی DAGـی ئەمریکی، تەنها پێنج کەس ماونەتەوە و کێبڕکێیەکی سەخت بۆ بردنەوەی یەکەم نازناو دەکەن.
دامەزراوەی ئەدەبیی DAGـی ئەمریکی، لیستی کورت و کۆتایی کێبڕکێکەی ئەمساڵی بۆ خەڵاتی سەرەکیی ئەدەبیات راگەیاند و تیایدا پێنج نووسەر کێبڕکێیانە بۆ بردنەوەی خەڵات کە دووانیان خانمن.
ئەمساڵ هاوشانی پێدانی نازناوەکە، بڕی 20 هەزار دۆلاریش وەکو پاداشت بە براوە دەبەخشرێت، کە ئامانج لێی، پاڵپشتیکردنی دارایی ئەو نووسەرانەیە کە لە سەرەتای قۆناغی نووسیندان.

ئامانجی سەرەکیی لە بەخشینی خەڵاتی داگ، ستایشکردنی هەوڵ و توانای نووسەرانی ئەمریکایە لە پێشکەشکردنی باشترین ناوەڕۆکە ئەدەبییەکانی خۆیان، هاوکات یارمەتیدەرێکی گەورەی گەنجانە بۆ دەرکەوتن و بڵندکردنی دەنگیان لە ناوەندە ئەدەبییەکاندا.
دامەزراوەی داگ بۆ هونەرەکان، کە لەسەر دەستی هەریەک لە هونەرمەندان ئەلیسا و فوگلاس گرام دامەزراوە، ئەمساڵ خەڵاتی داگی بۆ ئەدەبیات راگەیاند و لێرە بەدوا ساڵانە خەڵاتی نووسین و دەنگی دیارترین ئەو گەنجانە دەکات کە لە سەرەتای پیشە ئەدەبییەکەیانن و لە وڵاتی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگەکانیان دروستدەکەن.
13/05/2025