پەیامێک لە ئۆجەلانەوە لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە

وێنەیەکى عەبدوڵا ئۆجەلان، لە زیندانى ئیمراڵى
وێنەیەکى عەبدوڵا ئۆجەلان، لە زیندانى ئیمراڵى

عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە، لە ئیمراڵییەوە پەیامێکى دەربارەى کۆنگرەى 12ـی پارتى کرێکارانى کوردستان بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەیدا دەڵێت، بەڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانى کۆنگرەى 12 دەکەین.

لە پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلاندا هاتووە، بە ڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی مێژوویی 12یەم و پەیامەکانی پەیوەست بە داهاتوو دەکەم.

هەر لە پەیامەکەى عەبدولا ئۆجەلاندا هاتووە، بە خەمگینییەکی زۆرەوە بیستم کە عەلی حەیدەر قەیتان و رەزا ئاڵتوون ژیانئاواییان کردووە، دەڵێت، "لە تێکۆشانی بوونی نەتەوەیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا هەمیشە شوێنیان هەیە".

رۆژى 5-7ـی ئایار، پارتى کرێکارانى کوردستان کۆنگرەى 12ـى لە هەرێمى پاراستنى میدیا ئەنجامدا و بڕیاریدا بە خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی خۆی.