گوتیرێس پێشوازیی لە بڕیاری پەکەکە بۆ چەکدانان دەکات

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس. سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان. فۆتۆ: AP
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس. سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان. فۆتۆ: AP

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، پێشوازیی لە بڕیاری پەکەکە بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە دەکات.

ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەمیانی کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا رایگەیاند: "سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازیی لە بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان دەکات".

دوجاریک دەشڵێت، گوتیرێس بۆچوونی وایە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەکەکە دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بە ئاڕاستەی کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان کە ماوەیەکی دوور و درێژە بەردەوامن.

12ـی ئایار پارتی کرێکارانی کوردستان راگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرەی 12ـی بڵاوکردەوە و تیایدا بڕیاری پارتەکەی بۆ خەڵوەشاندنەوە، چەکدانان و کۆتاییهێنان بە هەموو چالاکییەک بە ناوی پەکەکەوە راگەیاند.