ئەنجوومەنی پەنابەرانی نەرویج: 2024 لە جيهاندا 83 مليۆن کەس ئاوارەبوون 

ژمارەیەک ئاوارەى سودان کە بەهۆى شەڕەوە هەڵاتوون. فۆتۆ: AP
ژمارەیەک ئاوارەى سودان کە بەهۆى شەڕەوە هەڵاتوون. فۆتۆ: AP

ناوەندی چاودێردی ئاوارەی ناوخۆیی و ئەنجوومەنی پەنابەرانی نەرویج رايگەياند، لە ساڵی 2024دا 83 مليۆن و 400 هەزار کەس لەناوخۆی وڵاتەکانياندا ئاوارەبوون.

ئەو رێکخراوانە، شەڕ، کارەساتی سروشتی و گۆڕانی کەشوهەوا بەديارترين هۆکارەکانی زيادبوونی ژمارەی ئاوارەکان لە جيهاندا داناوە.

ئاماژەيان بەوەشکردووە، ئامارەکە شەش هێندەی ساڵی 2018ـيە، لەناو ئەو ئامارەدا ئاوارەبوونی بە کۆمەڵی لە غەززە و سودان تێدايە.

هەر بەگوێرەی ئامارەکە نزیکەی لەسەدا 90ـی ئاوارەکانی جیهان کە دەکاتە 73.5 ملیۆن کەس بەهۆی ململانێ و توندوتیژییەوە ئاوارەبوون ئەو رێژەيەش بەراورد بە 2018، %80 زیادیکردووە.

لە ساڵی 2024 دا 10 وڵات زياتر لە سێ مليۆن ئاوارەيان تێدا بووە، سودان زۆرترين ژمارەی ئاوارەی تێدا بووە کە 11.6 مليۆن کەسە.

هەروەها نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە دانیشتووانی کەرتی غەززە لە کۆتایی ساڵی رابردوودا ئاوارەبوون.

لەلايەکی ديکەوە، نزيکەی 10 مليۆن کەس لە ناوخۆیی وڵاتەکانياندا بەهۆی کارەساتی سروشتييەوە ئاوارەبوون.