سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئەگەری رێککەوتنی ئەتۆمی هەیە
سامیا حەسەن 13/05/2025

رافائیل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پێویستی بە چارەسەری سیاسییە، هێرشی سەربازیی کێشە سەرەکییەکان چارەسەرناکات.
گرۆسی لە دوایین چاوپێکەوتنیدا بۆ رۆژنامەیەکی ئەرجەنتینی ئەم قسانەی کردووە، دەشڵێت، بەگوێرەی چل ساڵ ئەزموونی کارکردنم، رێککەوتن لەنێوان ئەمریکا و ئێران ئەگەرێکی هەیە رووبدات.
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم گوتیشی، لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ترەمپ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام لە پەیوەندیدایە و زانیارییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکە ئڵوگۆڕدەکەن.
رۆژی 11ـی ئایار، خولی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکەی نێوان تاران و واشنتن لە عومان بەڕێوەچوو، وەزیری دەرەوەی ئێران بە جددیتر و راشکاوانەتر بەراورد بە سێ خولی پێشوو ناویبرد.
سامیا حەسەن
13/05/2025