کونسوڵخانەى بەریتانیا لە هەولێر: چاودێریى خۆهەڵوەشاندنەوەى پەکەکە دەکەین

شاری هەولێر
شاری هەولێر

کونسوڵخانەی بەريتانيا لە هەولێر لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە بە کەناڵ8ـی رايگەياند، لە نزیکەوە چاودێریى ئەو بەرەو پێشچوونە دەکەن، بڕيارەکەی پەکەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاشتی و ئاسايشی خەڵکی تورکيا و تەواوی ناوچەکە.

رۆنزا ئەسکار، بەرپرسی پەيوەندييەکانی کونسوڵخانەی گشتیی بەريتانيا لە هەولێر لە وەڵامی پرسياری کەناڵ8دا لەبارەی پرسی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەوە، گوتى "بەریتانیا پابەندە بە پشتیوانی ئەو هەوڵانەی کە دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی ململانێکان و سەقامگیریى ناوچەکە".

رۆژی دووشەممە 12ـى ئایار، پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجامى کۆنگرەى 12ـى بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، ئەرکی مێژوویی خۆی تەواوکردووە و لەسەر ئەو بنەمایەش، بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەى رێكخراوەیی پارتەکە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەكداری و ئەو چالاکییانەی بەناوی پارتەکەوە دەکرێن.