شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی لە عێراق و هەرێمى کوردستان کردووە
دانیار فاروق 13/05/2025

کەشناسى عێراق بڵاویکردەوە، لە ئێستادا شەپۆلێکى خۆڵبارین رووى لە بەشێک لە ناوچەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان کردووە و سبەى کاریگەرییەکەى کەمدەبێتەوە و کۆتاییدێت.
کەشناسى عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، کاریگەری ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە نەمێنێت کە ماوەی چەند کاتژمێرێکە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
هاوکات کەشناسى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، مەودای بینین بەهۆی خۆڵبارینەکەوە لە هەندێک شوێن کەمبووەتەوە و بە شێوەیەک لە هەولێر 600 مەترە و سلێمانى 500 مەترە و کەرکوک 500 مەترە.
راشیگەیاندووە، سبەی کاریگەرى شەپۆلى خۆڵبارینەکە عێراق و هەرێمى کوردستان جێدێڵێت و دەڕواتە ناو خاکى ئێران.
دانیار فاروق
13/05/2025