کەسێک سێ ئەندامی خێزانەکەی و خۆشی کوشت
کەناڵ8 13/05/2025

لە شارەدێی کەڵەکچی سەر بە پارێزگای دهۆک، کەسێک هاوسەرەکەی و دوو ئەندامی دیکەی خێزانەکەی کوشت و دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.
پەیامنێری کەناڵ8 لە دهۆک رایگەیاند، ئەو کەسە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، هاوسەر و دوو براژنی خۆی کوشتووە و دواتر خۆشی کوشتووە.
پەیامنێری کەناڵ8 گوتیشی، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و تەرمەکانیش بۆ پزیشکی دادی گواستراونەتەوە.
رۆژانی 13 و 20ی ئازاری رابردوو، لە دوو رووداوی هاوشێوەدا، پزیشکێک چوار ئەندامی خێزانەکەی لە هەولێر کوشت و گەنجێکیش لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی سەیدسادق، پێنج ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کەناڵ8
13/05/2025