بەهاى لیرەى سوورى بەرامبەر دینار و دۆلار بەرزبووەوە

دوا بەدوای ئەوەی ترەمپ رایگەیاند، سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرێت ، بەهاى لیرەى سوورى بەرامبەر دینارى عێراقی و دۆلار بەرزبوونەوەى تۆمارکرد و یەک ملیۆن لیرەى سوورى  بە 179 هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

دانا مەولود، مامەڵەکارى دراو لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى بە کەناڵ8ـى راگەیاند ،"  بەهۆی لێدوانەکانی ترەمپەوە ، بەهاى لیرەى سوورى بەرزبووەتەوە و یەک ملیۆن لیرەى سوورى بەرامبەر 179 هەزار دینارە".

هەروەها راشیگەیاند، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو، لە ئێستادا لە ناوخۆى سووریا یەک ملیۆن لیرەى سوورى بەرامبەرە بە 100 دۆلارى ئەمریکی.

پێشبینیدەکرێت هەڵگرتنى سزاکانى ئەمریکا لەسەر سووریا بەهاى لیرەى سوورى بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى و دینارى عێراقى بەرزتربکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەمانگى رابردوودا بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە بۆ سەر سووریا، بەهاى لیرەى سوورى دابەزینى تۆمارکرد لەناوخۆى هەرێمى کوردستان و یەک ملیۆن لیرەى سوورى گەیشتە 123 هەزار دینار.