محەمەد بن سەلمان: رێککەوتنەکانمان لەگەڵ ئەمريکا دەگەيەنينە يەک تریليۆن دۆلار

محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشينی سعوديە
محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشينی سعوديە

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، لەميانی ديداری وەبەرهێنانی ئەمريکا و سعوديە لە رياز رايگەياند، بە بەهای 300 مليار دۆلار رێککەوتنيان لەگەڵ ئەمريکا کردووە و لە چەند مانگی داهاتوودا کار لەسەر قۆناغی دووەمی رێککەوتنەکانيان دەکەن بۆ ئەوەی بيگەيەننە يەک تریليۆن دۆلار.

گوتيشی، "ئابووریی سعودیە ئێستا گەورەترین ئابووریی ناوچەکەیە و گەورەترین هاوبەشی ئەمریکايە".

محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشينی سعوديە زیاتر روونیکردەوە و ئەوەشی گوت، "ئابووریی سعودیە ئێستا گەورەترین ئابووریی ناوچەکەیە و گەورەترین هاوبەشی ئەمریکايە، یەکێکە لە خێراترین ئابوورییە گەشەسەندووەکانە لەناو وڵاتانی جی 20دا، ئەمڕۆ کار لەسەر هاوبەشیيەک دەکەین بە بەهای 600 ملیار دۆلار، هەروەها رێککەوتنێکی 300 ملیار دۆلاری کە لەم کۆڕبەندەدا راگەیەندرا، لە چەند مانگی داهاتوودا کار لەسەر قۆناغی دووەم دەکەین بۆ تەواوکردنی رێککەوتنەکانى دیکە بۆ ئەوەی بەرزبکرێنەوە بۆ یەک تریلیۆن دۆلار، ئەم هاوبەشییە درێژکراوەی هاوکارییە هەمەچەشنەکانە لە بوارەکانی سەربازی، ئەمنی، ئابووری و تەکنیکی دا".