یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان 600 ملیۆن دینار وەردەگرێت

کەناڵ8 زانیویەتی، یەکێتیی تۆپى پێى كوردستان گوژمه‌ى یه‌كه‌مى شایسته داراییه‌كانى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له رۆژانى داهاتووشدا گوژمه‌یه‌كى دیكەی پارە وه‌ربگرن. ئێستا یەکێتییەکە 250 ملیۆن دیناری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فیدراسیۆنى تۆپى پێى كوردستان به كه‌ناڵ8ـى گوت" ئه‌و بڕه پاره‌ىەی له یەکێتییەکەمان هه‌یه، ده‌ستكارى نه‌كراوه و ده‌مانه‌وێت گوژكه‌ى كۆتایی بگاته ده‌ستمان، ئه‌وكات ته‌واوی شایسته داراییه‌كانى وه‌رزى رابردوو و ئه‌مساڵى سەرجەم سه‌رپه‌رشتیاران، ناوبژیوانان و ئه‌ندامانی پێشووى فیدراسیۆنه‌كه دابه‌ش بكه‌ین".
ماوەی دوو ساڵە بەهۆی نەبوونی داهاتەوە، یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، نەیتوانیوە شایستە داراییەکانی ناوبژیوانان و سەرپرشیارانی و ئەندامانی ئێستا و پێشووی یەکێتییەکەی نەداوە.
18/05/2025