لە کەناڵی ئینگلیز کۆچبەرێک گیانیلەدەستدا و 61ـى دیکە رزگارکران
کیژان مەحمود 20/05/2025

بەڕێوەبەرایەتيی دەریاوانی کەناڵی مانش و دەریای باکووری فەڕەنسا رایگەیاند، لە كاتى هەوڵی پەڕینەوە لە کەناڵی مانش "ئینگلیز-ەوە، کۆچبەرێک گیانیلەدەستداوە و 61 کۆچبەری دیکەش رزگارکراون.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کۆچبەرانە هەوڵیانداوە کەناڵەکە تێبپەڕێنن خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، بەڵام شەوی 18ـی ئەم مانگە بەلەمەکەیان لەکارکەتووە و تێکشکاوە.
ناسنامەی كۆچبەرەكانی ئاشكرا نەكراوە و دیار نییە خەڵكی چ وڵاتێكن. کۆچبەرە رزگارکراوەکان بەشێکیان تەندروستییان تێکچووە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
بەرپرسانی دەریاوانیی کەناڵی مانش، پێشتر هۆشدارییانداوە لەو مەترسییانەی رووبەڕووی کۆچبەران دەبێتەوە، کە رۆژانە زیاد لە 600 کەشتیی بازرگانی بە کەناڵەکەدا تێپەڕ دەبن و زۆرجار کەش ناسەقامگیرە و تێپەڕبوونی بەلەمی کۆچبەران ئەستەمە.
کیژان مەحمود
20/05/2025