ناتۆ: خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەرفەتێکی گرنگە
رۆزا حیسام 21/05/2025

مارک روتە سکرتێری گشتیی ناتۆ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانيدا، راگەیاندنى خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەى بە دەرفەتێکى گرنگ ناوبرد و ئاماژەى بەوەشکردووە، لە نزيکەوە چاودێریی ئەو پرۆسەیە دەکەن، کە ئێستا لە تورکیا دەستیپێکردووە و ئەو بە گفتوگۆ ناویبردووە.
مارک روتە سکرتێری گشتیی ناتۆ گوتیشی، "بەدڵنياييەوە من بۆچوونم وايە راگەياندنی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، راگەياندنێکی گرنگە، هەفتەی رابردوو سەردانی سەرۆک ئەردۆغانم کرد، هەردووکمان هاوڕابووين لەسەر ئەوەی ئەمە دەرفەتێکە. بەدڵنياييەوە لە نزيکەوە چاودێریی ئەو گفتوگۆيانە دەکەين، کە ئێستا لەنێوان هەموو ئەو بەرە جياوازانەی پەيوەنديدارن بەو پرسەوە دەستيانپێکردووە".
رۆزا حیسام
21/05/2025