نەتانیاهوو بڕیاریدا بە توندکردنەوەی ئاسایشی باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە هەموو جیهاندا

نیامین نەتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. فۆتۆ: AP
نیامین نەتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. فۆتۆ: AP

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانیکردووە رێوشوێنی ئەمنیی سەرجەم باڵیۆزخانە، کونسوڵخانە و ئۆفیسەکانی وڵاتەکەی لە هەموو وڵاتانی جیهان توندبکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22ی ئایاری 2025) بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، رێنمایی و فەرمانی دەرکردووە تاوەکو ئاسایشی ئۆفیسەکانیان لە هەموو جیهان توندتربکەن و نوێنەری وڵاتەکەیان لە هەر جێگەیەک بێت، پارێزگاریی لێبکرێت.

نەتانیاهوو ئاشکرایکردووە، جگە لەو دژایەتییەی بەرامبەر وڵاتەکەی دەکرێت، ئەوان ئێستا رووبەڕووی ئەو هەڵمەتانەش دەبنەوە دژبە جووەکان دەکرێت.

هەر لەسەر ئەو رووداوە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تیرۆر و رق ئەوان و بڕیارەکانیان تێکناشکێنێت.

لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەپاش ئەوە هات، دوو کارمەندی ستافی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتن تەقەیان لێکرا و گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی بەرپرسانی ئەمریکا بێت، تەقەکەرەکە ئێستا دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.