لە ژاپۆن شۆفێرێکی تاکسی بەتۆمەتی دەستدرێژيکردنە سەر 50 ژن دەستگيرکرا
رۆزا حیسام 22/05/2025

پۆليسی ژاپۆن رايگەياند، پياوێکيان دەستگيرکردووە، کە پێشتر شۆفێری تاکسی بووە و لەکاتی کارەکەيدا دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەر 50 ژن.
وەک بەڵگەی رووداوەکە پۆليس نزيکەی سێ هەزار ڤيديۆی دەستکەوتووە، کە لەناو تاکسی و لەماڵی شۆفێرەکەدا تۆمارکراوە و تۆمارەکان بۆ ساڵی 2008 دەگەڕێنەوە.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤيديۆييانەی دەست پۆليس کەوتوون، پياوەکە لەرێگەی حەبی خەوەوە ئەو ژنانەی بێهۆشکردووە.
پۆليسی تۆکيۆ رايگەياندووە، "ئەو پياوە تەمەنی 54 ساڵ بووە و بەتۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی و وێنەگرتنی ئەو 50 ژنە" قۆڵبەستکراوە.
مانگی 10ـی ساڵی رابردووش ئەو پياوە بەتۆمەتی دزينی 280 دۆلار لە ژنێک دەستگيرکراوە، بەڵام دواتر ئازادکراوە.
رۆزا حیسام
22/05/2025