نێچیرڤان بارزانى: گرنگى بە وەبەرهێنەرانى ئەمریکى دەدەین

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، رایگەیاند، سوپاسى پشتگیرییەکانى کۆنگرێسى ئەمریکا دەکەین لە پڕۆسەى چاکسازیى وەزارەتى پێشمەرگە.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لەراگەیەندراوێکدا، ئاماژەى بەوەکردووە، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەمیانەى کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەنگەس کینگ و جەیمس لانکفۆرد، ئەندامانى ئەنجوومەنى پیرانى ئەمریکا، سوپاسى پشتگیرییەکانى کۆنگرێسى کردووە، لە پرۆسەى چاکسازیى وەزارەتى پێشمەرگەى کوردستان.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، برەودان بە پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەمریکا و هاریکارى هاوبەش بەتایبەتى لەبوارى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆردا، گفتوگۆى لەبارەوە کراوە، هاوکات په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداد، هه‌روه‌ها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێكرا و ده‌رباره‌ى دۆخی سووریا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕا ئاڵوگۆڕکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوو سیناتۆرە ئەمریکییەکە جەختیانکردووەتەوە، وڵاتەکەیان وەک هاوپەیمانێک لە عێراق و هەرێمى کوردستان دەڕوانێت و پشتگیری‌یان لێدەکات و باسیش لە گرنگى هاتنى وەبەرهێنەرانى ئەمریکى و رەخساندنى دەرفەتى کارکردن بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق کراوە.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یبوو، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر-به‌غداد به گفتوگۆ و لێكگه‌یيشتن، هه‌روه‌ها داكۆکييان له‌پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی لەناوچه‌كه كرده‌وه.
24/05/2025