بافڵ جەلال تاڵەبانى: ئاسانکارى بۆ سەرمایەدارانى بیانى دەکەین

پێشوازیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە دانیێل هون، باڵیۆزى سویسرا لە عێراق
پێشوازیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە دانیێل هون، باڵیۆزى سویسرا لە عێراق

سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، لە دەباشان لەگەڵ باڵیۆزى سویسرا لە عێراق، کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى یەکێتى جەختیکردەوە، ئاسانکارى دەکەن بۆ سەرمایەدارانى بیانى تاوەکو بێنە کوردستان سەرمایەگوزارى بکەن.

نووسینگەى رۆژنامەوانیى، بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە، 2ى حوزەیرانى 2025، بافڵ تاڵەبانى، لەگەڵ دانیێل هون، باڵیۆزى سویسرا لە عێراق، لە دەباشان کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پێویستیى پاراستنى سەقامگیریى سیاسى و ئەمنى لە هەرێمى کوردستان و عێراق کراوەتەوە، ئەوەش لەپێناو رەخساندنى دەرفەت لەبەردەم وەبەرهێنەرانى بیانى، تاوەکو بەشداربن لە بەهێزکردنى ژێرخانى ئابووریى کوردستان.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدان و فراوانترکردنی هاریکاری و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا جەختی لەسەر کراوەتەوە و سەرۆکى یەکێتى، ئامادەیی حیزبەکەى بۆ ئاسانکاریکردن بۆ خاوەنکار و سەرمایەدارانی بیانی دەربڕی تاوەکو بێنە هەرێمی کوردستان و خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەشی هاونیشتمانییان بکەن.